کەمێک پێش ئێستا؛ لە خۆپێشاندانی کوردانی کەرکووک کەسێک بە تەقەی چەکدارانی حەشدی شەعبی شەهید کرا.
ئەمڕۆ شەممە 02ـی 09ـی 2023 کوردانی کەرکووک خۆپێشاندانیان دژی ئاژاوەگێڕییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئەنجام دا و لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی بەڕووی خۆپێشاندەران کرا.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە خۆپێشاندەرێک کوژرا.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانەوە 14 کەسی دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.