سوپای عێراق لە شۆینی ئەنفالكراوانی تۆپزاوە سەربازگە دەكاتەوە.
ئەمڕۆ هێزێكی فیرقەی 8ی سوپای عێراق هەڵیانكوتاوتە سەر گوندی تۆپزاوە لە كەركوك و لە شۆین ئەنفالكراوەانی ساڵی1987 دەیانەوێت بارەگا دروست بكەن و هێزیان لە ناو گوندەكە جێگیركردووە.
لەوبارەیەوە لە پەیوندییەكی تەلەفۆنیدا سامی غەفور، نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەو هەنگاوی سوپای عێراق جێگای قبووڵكردن نییە و ئێمە وەك دانیشتوانی گوندی تۆپزاوە ئەو هەنگاوەی سوپای عێراق رەتدەكەینەوە .
هەروەها گوتی: ئەو شوێنە سمبولی دەیان هەزار ئەنفالكراوە و قبوڵمان نییە جارێكی دیكە سوپای عێراق بێتە ئەو شوێنە و سەربازگە دروست بكات ،چونكە كاری سوپای عێراق پاراستنی دەرەوەی گوند و شارە ، نەوەك لە ناو ماڵەكاندا خۆی حەشار بدات و بە ئێمەوە خۆیان بپارێزن.
هێزێكی فیرقەی 8ی سوپای عێراق هەڵدەكوتنە سەر گوندی تۆپزاوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.