دوێنێ هەینی خەڵكی لیبیا سەریان بە دەركەوتنێك سوڕما كە لە موعەمەر قەزافی ، سەرۆكی كۆچكردوو دەچوو.
دواتر روون بووەوە كە ئەو كەسەی دەركەوتووە ، هاوشێوەی موعەمەر قەزافییەو بەجۆرێك كە ڕوخسار و جل و بەرگ و و قژ و دەموچاو و جووڵەی دەستەكانی لەو دەچێ .
هاوشێوەكەی قەزافی، كە پاسەوانێكی ئەمنی یاوەری بوو، لە شاری بەنی وەلید تاجە گوڵینەی لەسەر قوربانیانی شۆڕشی 17ی شوباتی لیبیا دانا.
شایانی باسە ڕۆژی هەینی لایەنگرانی ڕژێمی پێشوو، یادی 54 ساڵەی "شۆڕشی فاتح "یان بەرز ڕاگرت، كە لە ساڵی 1969دا موعەمەر قەزافی ڕێبەری كۆچكردووی هێنایە سەر دەسەڵات.دەركەوتنی هاوشێوەكەی قەزافیش هەر بۆ ئەم مەبەستە و یادكردنەوەی شۆڕشەكە بووە.
ڤیدیۆ.. قەزافی دەردەكەوێتەوەو لە شەقامەكانی لیبیادا دەسووڕێتەوە ؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.