کەمێک پێش ئێستا؛ دەنگی تەقینەوە لە شەقامی 60 مەتریی پارێزگای هەولێر بیسترا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا نازانرێ هۆکارەکەی چییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 01ـی 09ـی 2023 دەنگی تەقینەوە لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بیسترا، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە.
سەرچاوەکە بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە "تیمەکانی ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن."
ئەوەشی خستەڕوو کە دوای دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.