Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:49

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی عێراقی کەریم عێراقی بڵاو کردەوە و دەڵێت، لەڕێگەی بەرهەمەکانی خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

ئەمڕۆ ‌هەینی 01ـی 09ـی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی ڕایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی:-

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەسعود بارزانی

01ـی 09ـی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.