Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:48

كازم ساهیر له‌باره‌ی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی چی ده‌ڵێت؟

کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی كازم ساهیر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی كۆچی دوایی شاعیری ناودار كه‌ریم عێراقی ماته‌مینی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ناوبراو یه‌كێك بوو له‌ هاوڕێ و هاوه‌ڵه‌ زۆر نزیكه‌كانی.

كازم ساهیر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه "هاوڕێ و هاوه‌ڵی ڕێگام مامۆستا كه‌ریم عێراقی كۆچی دوایی كرد، انا لله وانا الیه راجعون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاعیری ناوداری عێراقی كه‌ریم عۆده‌ كه‌ به‌ كه‌ریم عێراقی ناسراوه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌بووزه‌بی له‌ وڵاتی ئیماڕات له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

پێشتریش عارف ساعیدی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی‌ كۆچی دوایی شاعیر كه‌ریم عێراقی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌بووزه‌بی ڕاده‌گه‌یه‌نین".

كه‌ریم عێراقی ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ببوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌بووزه‌بی چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رده‌گرت، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی گرێی شێرپه‌نجه‌یی له‌نێو سكی بۆ ئه‌نجام درابوو.

كه‌ریم عێراقی كه‌ له‌ ساڵی 1955 له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ هه‌ره‌ ناوداره‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی كه‌ چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی كراوه‌ته‌ گۆرانی به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان سه‌ڵاح عه‌بدولغه‌فوور، سه‌عدوون جابر، فوئاد سالم و كازم ساهیر و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.