Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:48

كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌ند رۆژێك بوو پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زی بوون و كه‌شوهه‌وا كه‌مێك فێنك ببووه‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ڕۆژانی ڕابردوو كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەیی (1 تــــا 3) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ش شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هێشتا به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌  به‌ (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 43 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى

دهۆک: 42 پلەى سیلیزى

کەرکووك: 44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

سۆران: 41 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.