Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:24

شاعیری ناودار كه‌ریم عێراقی كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری ناوداری عێراقی (كه‌ریم عێراقی) له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌بووزه‌بی له‌ وڵاتی ئیماڕات كۆچی دوایی كرد.

مردنی شاعیری ناودار كه‌ریم عێراقی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ عارف ساعیدی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ كۆچی دوایی شاعیر كه‌ریم عێراقی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌بووزه‌بی ڕاده‌گه‌یه‌نین.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ریم عێراقی ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ببوو و هه‌فتانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌بووزه‌بی چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رده‌گرت، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌بوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێ بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و گرێیانه‌ی له‌ نێو ناوچه‌ی سكی بۆی دروست ده‌بوو.

كه‌ریم عێراقی كه‌ له‌ ساڵی 1955 له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ هه‌ره‌ ناوداره‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی كه‌ چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی كراوه‌ته‌ گۆرانی به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان سه‌ڵاح عه‌بدولغه‌فوور، سه‌عدوون جابر، فوئاد سالم و كازم ساهیر و چه‌ندانی تر‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.