به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستگیركردنی چه‌ندین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و بازرگانانه سه‌دان كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌ده‌سته‌وه گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش، لە شاره‌كانی هەولێر و دهۆک لە ڕێكه‌وته‌كانی 27 و 28 و 29ی 8ی 2023، لە سێ چاڵاکی جیادا توانرا سه‌دان كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
ڕاشیگه‌یاند كه بڕی مادده هۆشبه‌ره‌كان بریتی بوون له (101) کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن، (5.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆی کریستال، (600) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و (380) گرام تلیاک، لەگەڵ (5) ئامێری قومارکردن دەستی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌شی دا كه لە سێ چالاکییەكه‌دا توانرا 5 کەس دەستگیر بکرین کە بە کاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، هه‌روه‌ها پڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رسێ چالاكییه‌كه بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی دهۆک و کەرکووک و بنکەی ماددە هۆشبەرەکانی دهۆک ئەنجامدراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.