وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (20) پزیشکی نەشتەرگەری جۆراوجۆری دیاریکردوە کە هاوکاری هەماهەنگی بکەن لەگەڵ نەخۆشخانەی پێشمەرگە بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگەو کەس وکاری پێشمەرگە بکەن.
ئەمڕۆ 31 ئابی 2023، سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا: کە بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە تەنسیبکردنی(20) پزیشکی بە چەند پسپۆرییەكی جیاوازەوە لەوانە( نەشتەرگەری گشتی، پسپۆرییەكانی هەناو، چاو، قورگ و لوت و گوێ، جوانکاری تایبەت بە بریندارو پەككەوتە) بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە، سەرۆکایەتی ئەرکان ئاماژەییان بەوەشدا: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی تەندروستی کار ئاسانێکی گەورەیە بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە و دەستی نەخۆشخانەکە واڵاتر دەکات بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاری زیاتر بۆ پێشمەرگە و بریندارانی پێشمەرگە وخێزانی شەهیدان و ئەنفاكراوان بە خێزان و باوك دایكیانەوە پێشکەش بکرێت بەتایبەت ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەم بوارانەی کە باس کراوە.
شایانی باسە نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دروست کراوە و یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ وەک دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووه.
بیست پزیشكی پسپۆر چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگەو كەس و كاریان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.