مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسنامهیهكی ئاراستهی ههموو ئهو كهس و لایهنانه كرد كه له بیرهوهری 16ی ئاب و 77مین ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بهشداربوون و پهیام و پیرۆزباییان نارد.
ئهمهی خوارهوه دهقی سوپاسنامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه:-
بەبۆنەی ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری (16ی ئاب) و حەفتا و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.
پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین.
جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
30ـی ئابی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.