مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ سێشهم پرسهنامهیهك بۆ كۆچی دوایی مهتران ڕهبان ئهلقهس بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند كه ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراو و دڵسۆز بوو و ههروهها ڕۆڵی بەرچاوی لە بڵاوکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و لێبووردەیی لە کوردستاندا ھەبوو.
ئهمهی خوارهوه دهقی پرسهنامهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه:-
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەتران رەبان ئەلقەس)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی ئایینی کلدانی کوردستان و مەترانی کەنیسەی (کلدان)مان بیست.
بەو کۆستە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خوشک و برایانی کریستیان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (مەتران رەبان ئەلقەس) کەسایەتییەکی ناسراو و دڵسۆز بوو، ھەروەھا ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە بڵاوکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و لێبووردەیی لە نێوان ئایین و ئایینزاکانی کوردستاندا، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەی ھێژاش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023.8.29
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.