هێزه‌كانی پۆلیسی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م دایك و باوكێكیان ده‌ستگیر كرد كه به‌نیازبوون منداڵه‌كه‌یان به بڕی 20 ملیۆن دینار بفرۆشن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و هه‌واڵگری، ئه‌مڕۆ سێشه‌م باوك و دایكێك له شاری به‌غدا ده‌ستگیركران كه به‌نیازبوون منداڵێكیان به بڕی 20 ملیۆن دینار بفرۆشن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی منداڵه‌كه، باوك و دایكه‌كه ده‌ستگیركران و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانیان به‌وه دانا كه به‌نیازبوون یه‌كێك له منداڵه‌كانیان به بڕی 20 ملیۆن دینار به كه‌سێكی تر بفرۆشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.