Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:08

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ك دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییه‌ك، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌و هه‌ردوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌‌و كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 2023/8/29، له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌رانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن ڕوویداو له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب برینداربوو دوای‌ گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان‌و هه‌ردوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌‌و كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمه‌تباران (ك، م - م، أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.