به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندان كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئامێری قوماركردنی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان بە هاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، لە چەند چاڵاکیەکدا دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنین لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا 5 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەر دەکرد.
بڵاویشی كرده‌وه: جگه له ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان، توانرا دەست بگیرێت به‌سه‌ر بڕی 5 کیلۆگرام و نیو لە ماددەی هۆشبەر و 5 ئامێری قومارکردن دەستی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.