Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:57

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری مه‌سیحی مه‌تران ڕه‌بان حسقيال ڕه‌بان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ناوبراو به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو.

نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان خواليخۆشبوو مه‌تران (ڕه‌بان حسقيێل ڕه‌بان ئه‌لقه‌س)ـم بيست".

ڕاشیگه‌یاند "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "خوالێخۆشبوو كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو.

له‌ كۆتایی پرسه‌نامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.