وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م نمره‌ی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییان ڕاده‌ستی وه‌زیری خوێندنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: نمرەى دەرچووانى پۆلى 12ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانیانەوە کە ژمارەیان 47 هه‌زار و 629 دەرچووە، ڕادەستى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیمان کرد، بەمەبەستى کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەى سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.
ڕاشیگه‌یاند كه لە کۆبوونەوەکەدا خستنەڕووى داتا‌کان و وردەکارى ژمارەى قوتابییان و خوێندکاران، لە پڕۆسەى ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوانزەى ئامادەیى بەسەرجەم بەشەکانیەوە کران.
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێكه‌وتی 28ی 8ی 2023 داتای دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە بەفەرمی دەدەنە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ساڵی ڕابردوو له ڕێكه‌وتی 6ی 9ی 2022 داتاکانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردبوو.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مساڵی قوتابییان له پۆلی 12ی ئاماده‌یی بریتییه له 45.89%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.