هونه‌رمه‌ند و گوانیبێژی دیار و ناسراوی كورد شەهرام نازری ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی به ناو‌ی "شاعیری ونبوو" بڵاو كرده‌وه.
شه‌هرام نازری له‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌یدا كۆمه‌ڵێك شیعری مەحموود مشەڕەف ئازاد تارانی ناسراو به (م. ئازاد) وه‌كو تێكستی گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه كردووه‌ته گۆرانی.
هاوكات ئه‌رشه‌ك ره‌فیعی كاری ئاوازدانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و ئه‌لبوومه‌كه له‌لایه‌ن "ئه‌به‌ر ستۆدیۆ"وه تۆمار كراوه.
له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی شه‌هرام نازریدا كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری دیار له‌وانه سه‌عید هیمه‌تییان به ئامێری نه‌ی و فه‌رزاد جه‌عفه‌ری به ئامێری ریتم و زه‌ڕب به‌شدارییان كردووه، هه‌روه‌ها موسیقاژه‌نه‌كانی وه‌كو ئه‌مین عه‌تایی، مه‌حموود عه‌ربانی، دانیال جورابچی، داریووش حیجازی، ئاناهیتا ئیتحاد به ئامێری كه‌مانچه، دانیال جورابچی و ئیلهام عادلی، كۆرۆش كه‌شاوه‌رز و غه‌زاله شیرازی به ئامێری چه‌لۆ و ڤیۆلا هه‌روه‌ها په‌رتۆ فه‌تاحی به ئامێری فلۆت به‌شدارن.
مامۆستا شه‌هرام نازری له نۆڤەمبەری 2016 به‌رهه‌مێكی به ناو‌ی گه‌ڵارێزان و بە تێکستی م. ئازاد بڵاو كرده‌وه كه كاری ئاوازدانانی له‌لایه‌ن ئه‌رشه‌ك ره‌فیعییه‌وه ئه‌نجام درابوو و سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌و ئه‌لبوومه‌شی پێشكه‌ش به كه‌سوكار و قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.