Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:26

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە پارێزگای واست 21 زیارەتکاری ئێرانی بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%


رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای واست، گیان لەدەستدانی پێنج زیارەتکاری ئێرانی و برینداربوونی 16ی دیکەی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، پاسێکی نەفەرھەڵگر کە ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن بۆ شاری کەربەلا دەگواستەوە، لەسەر ڕێگای نێوان قەزای بەدرە و ناحیەی دەبونی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای واست وەرگەڕاوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە بەھۆی رووداوەکەوە، پێنج زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکەیش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ساڵانە، ژمارەیەکی زۆری شیعە مەزھەب لە وڵاتان و ناوچەکانی عێراق دەچنە شاری کەربەلا  بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن بەشداری بکەن.
ڕێوڕسمی چلەی ئیمام حوسێن بەپێی ساڵنامەی کۆچی لە یەکی مانگی سەفەر دەست پێ دەکات و لە 20ی مانگی سەفەر کۆتایی دێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.