لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران.
ئهمڕۆ دووشهم 28ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی لەلایەن چهند هاوڵاتییەكەوە سكاڵای یاسايی تۆماركرا كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە 12 ماتۆڕسكیلیان دزیبوو .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لە ئێستادا تۆمەتباران (چ، ك،ع)،(خ، م، م)،(ب، م، م)،(ا، ا، ج )،(ش، ج، م)، بەبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی 443 لهیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.
پێنج تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.