Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:19

ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل بەرەوپێش دەبرێن

کوردستان TV
100%


زیاتر لە 20 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای سێمێل جێبەجێ دەکرێن و "کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە دەبێت".

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 18 ملیار و520 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی زیاتر لە20 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاری سێمێل تەرخان کرا”.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێک هاتوون لە کارەبا، پەروەردە، سەوزایی و ڕێگەوبان؛ لەبارەی ئەم پڕۆژانەوەش پارێزگاری دهۆک گوتی: “دەمانەوێت پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل بدەین”.

جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە بەشێک بوون لە داخوازییەکانی دانیشتووانی قەزاکە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.