Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:40

زیارەتکاران لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەچنە عێراق

کوردستان TV
100%


لە 18ـی مانگی ئابەوە، پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و تا شەشی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

ئەو زیارەتکارانە بۆ بەشداریکردن لە "چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن" سەردانی عێراق دەکەن و لە دەروازەی سنووریی حاجیئۆمەران و باشماخەوە دێنە هەرێمی کوردستان و دواتر دەبرێنە بەغدا و لەوێشەوە دەچنە زیارەتی نەجەف و کەربەلا.

سەنگەر مستەفا، ئەندامی لیژنەی پێشوازی لە زیارەتکاران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند:'' بە پێی ئامارەکان و لە سەرەتای پرۆسەکەوە تا 27ـی ئاب، زیاتر لە 20 هەزار زیارەتکاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی باکووری خۆراوای ئێرانن و بۆ هاتنە ناو عێراقیش ڕێگای هەرێمی کوردستان بە سەلامەتتر و نزیکتر دەزانن.''

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تیمەکانییەوە، هەموو ئاسانکارییەکی بۆ کردوون و خواردن و شوێنی مانەوەشی بۆ ئەو زیارەتکارانە دابین کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.