Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:20

كونسوڵى ئه‌مريكا لە هەولێر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی گرنگ دەزانێت

کوردستان TV
100%

وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا كونسوڵى ئه‌مريكا لە هەولێر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی گرنگ زانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 08ـی 2023 کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی له‌ مارک سترۆ كونسوڵى گشتیی نوێى ئه‌مريكا لە هەولێر كرد، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، لە سەرەتادا کەمال محەمەد ساڵح هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ئەرکە نوێیەکەدا خواستووە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بریتیی بووە لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە كونسوڵى ئه‌مريكا پرسی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسند بکرێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا گرنگ وەسف کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.