Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:52

له‌ سلێمانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ و ته‌ندروستیش هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م هۆشداری له‌ زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی درا و داواش له‌ هاووڵاتییان كرا خۆیان به‌دوور بگرن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئاو و سه‌وزه‌ و ماستاو له‌ چێشتخانه‌كان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگادار كرده‌وه‌ لەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو له‌ شاره‌كه‌ زیادیان کردووە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كرێ کۆلێرا له‌ شاره‌كه‌ بڵاو بووبێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئێستا سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن .

داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنیا ئەو ئاوانه‌ بەکاربهێنن كه‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت و ئاوی بتڵکراوەکان کە لەژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کار دەکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاردراوه‌ بە قەدەغەکردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی هەموو جۆرە سەوزە و و ماستاوێك لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکان، تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکارهێنانی ماستاوی لە قتوونراو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها دوای لە هاووڵاتییان كرد پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دڵنیاشی كردنه‌وه‌ كه‌ هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لە زیادبوونی حاڵەتەکاندا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.