Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:47

گه‌رمای 40 پله‌ی سیلیزی نامێنێ و بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات

سبه‌ی هەینی پلەكانی گەرما به‌رزده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی پێشبینی كرد ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ته‌واوی عێراق ڕوو له‌ دابه‌زین بكه‌ن و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش بارانبارین ده‌ست پێ بكات.

واسیق سه‌لامی شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ ئاوهه‌وای فێنكی سه‌ره‌تایی وه‌رزی پاییز ده‌ست پێ ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بۆ خوار 40 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما زیاتر دابه‌زن و له‌چه‌ند شوێنێك بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئیتر پله‌كانی گه‌رمای 40ی سیلیزی له‌ عێراق بوونی نا‌مێنێ و بۆ له‌مه‌ودوا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان 30 پله‌ی سیلیزی ده‌ست پێ ده‌كات.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م دابه‌زینه‌ی پله‌كانی گه‌رما ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو سووریا و توركیا و ئێرانیش ده‌گرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.