لە سەر رێگای كەركوك بەغدا و لە نزیك شارۆچكەی دووزخورماتوو بە هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلیكی مەدەنی لە گەڵ ئۆتۆمبێلیكی سەربازی جۆری مێكزەمینی ،هەشت سەر نشین برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شارۆچكەی خورماتوو كراون.
بەپێ زانیارییەكانی كوردستان تیڤی، برینی دوو كەسیان سەختە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
شایانی باسە ئەو هەشت كەسەی كە برینداربوون، پێنج كەسیان سەر بە یەك خێزانن كە دوویان منداڵن،سێ بریندارەكەی دیكەش سەربازی سوپای عێراقن .
لە رووداوێكی هاتووچۆدا هەشت كەس برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.