پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی8ی2023، ڕێوره‌سمی ده‌رچووانی خولی چوارمی دادوه‌ری له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه دیموكراسییه به‌هێزتربكات، داده‌روان پارێزه‌ری مافه‌كانی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان، ده‌بێت دادوه‌ران بێلایه‌ن بن ،سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بن.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان ده‌كه‌ینه‌وه، دادوه‌ران پارێزه‌ری یاسا و سیسته‌می سیاسیین، دادوه‌ران هه‌موو پشتگرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان هه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، دادوه‌ران ئه‌ركێكی قورسیان هه‌یه، بوون به‌دادوه‌ر ئه‌ركێكی سه‌خت و پیرۆزییه‌كی گه‌وره‌یه، جێی خۆشحاڵییه له‌م خوله 24 خانم ده‌رده‌چن.
له رێوره‌سمی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگای دادوه‌ری، 45 كه‌سیان ده‌بنه دادوه‌ر 15 كه‌سیشیان ده‌بنه جێگری گشتی.
نوێده‌كرێته‌وه...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.