ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەشێك لە بەروبوومەكانی ڕوونكردەوە.
محەممەد خوزائی، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: بەرزبوونەوەی ڕێژەیی نرخی بەشێك لە بەروبوومەكان لە ئەنجامی زیادبوونی بەكارهێنان و لێشاوی ملیۆنان سەردانیكەر بووە كە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هاتوونەتە عێراق.
خوزائی ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی ڕێژەیی نرخەكان لەژێر كۆنترۆڵدایە و دەرگا-ش بۆ هاوردەكردنی بەربوومەكان كراوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخەكان ئاسایی دەبنەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هۆكاری گرانبوونی نرخی هەندێك بەروبووم رووندەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.