Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:02

له‌ چوارشه‌می داهاتووه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌بێته‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگایه‌كی عێراق به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پشووی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌هۆی مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن ڕاگه‌یاند.

نه‌سیف ئه‌لخیتابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ رۆژی چوارشه‌می داهاتووه‌وه‌‌ ڕێكه‌وتی 30/8/2023 پشووی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: پشووه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا شه‌قام و ڕێگاكانی پارێزگای كه‌ربه‌لا له‌به‌رده‌م زیاره‌تكاران واڵا و كراوه‌ بن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت.

به‌گوێره‌ی پلانه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا پشووه‌كه‌ ته‌نیا هێزه‌ ئه‌منی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌ و ئه‌وان له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كان ئێشكگر ده‌بن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مساڵ ملیۆنان زیاره‌تكاری عێراقی و ئێرانی و بیانی ڕوو له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن، به‌شێك له‌و زیاره‌تكارانه‌ش كه‌ پێشبینی ده‌كرێ زیاتربن له‌ 500 هه‌زار زیاره‌تكار له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ ڕێگه‌ی وشكانی و له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و مه‌رزه‌كانی تره‌وه‌‌ داخیلی هه‌رێمی كوردستان بن و به‌ره‌و شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێ بكه‌ون.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.