Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:39

بزانه‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مرۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش جێگیر ده‌بن.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م .

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 42 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران: 40 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.