به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌نزینی له به‌نزینخانه‌یه‌ك تێ كردبوو و بێ ئه‌وه‌ی پاره بدات، هه‌ڵهاتبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دوای تێکردنی بەنزین پارە نادات و هەڵدێت.
بڵاویشی كرده‌وه: لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانیمان ناسنامەی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرا بکەین بە ناوی (م، أ، ع)، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرمان کرد.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌شی دا: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه دەرکەوت كه بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و دەستمان گرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و ئامێری کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.