Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:48

گرینگترین ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی و به‌یره‌كتار گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگترین ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ئه‌لپئه‌رسلان به‌یره‌كتار وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ‌ڕێگه‌ی تویتێك (تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس) ئه‌و دوو بابه‌ته‌ گرینگه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كۆوبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا تاوتوێی كرد.

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌یره‌كتار باسمان له‌ پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگێكی تایبەت بەم بابەتە كرد".

ڕاشیگه‌یاند "هەروەها جه‌ختمان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی بازرگانی، بەتایبەتی هەماهەنگی لە بواری وزەدا كرد".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.