شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه ئیتر گه‌رمای به‌تینی هاوین نامێنێ و له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك ڕوو له دابه‌زین ده‌كات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: دابەزینی پلەکانی گەرما له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە سبەی هه‌ینییه‌وه دەست پێ دەکات.
ڕاشیگه‌یاند:سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌م بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە لە تەواوی ناوچەکاندا نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خێڕایی با له کاتەکانی پاش نیوەرۆ به‌شێوه‌ی مامناوەند چالاک دەبێت و ئاراستەكه‌شی به‌ره‌و باشووری رۆژئاوا ده‌بێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم بە ئاراستەی ناوچەکانی پارێزگه‌ی کەرکوک و گەرمیان .
ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه كه له رۆژانی داھاتوودا نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و به‌تایبه‌تیش له رۆژی سێشەم كه بەرێژەیەکی زیاتر و بەرچاو نزمتر دەبێتەوە.
پێشبینیش ده‌كرێ سبه‌ی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
ھەولێر 42 پلە
سلێمانی 40 پلە
دھۆک 41 پلە
ھەڵەبجە 42 پلە
کەرکووک 43 پلە
گەرمیان 45 پلە
راپەرین 41 پلە
سۆران 40 پلە
حاجی ئۆمەران 33 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.