Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:45

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌ڤانێك له‌ زاخۆ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی زاخۆی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر رۆژنامه‌ڤانێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی زاخۆوه‌ هاتبووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن.

نووسینگه‌ی زاخۆی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كاتژمێر 9:45 رۆژنامه‌ڤان ئیسلام عه‌لی عه‌بدی كه‌ به‌ (ئیسلام كه‌شانی) ناسراوه‌ و پێشكه‌شكاره‌ له‌ كه‌ناڵی خابیر له‌ زاخۆ، له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆه‌وه‌ هاتبووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌م رۆژنامه‌ڤانه‌، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییمان به‌ ئاسایشی زاخۆوه‌ كرد و ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه‌ هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ كاری رۆژنامه‌ڤانییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی تره‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئاسایشی زاخۆ ڕوونیشیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌ڤانه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

نووسینگه‌ی زاخۆی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وان به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی خابیریشیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئیسلام كه‌شانی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.