Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:37

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی نوێی ئەمەریكا كرد

کوردستان TV
100%

پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/8/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ مارك سترۆ كونسولی گشتیی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، وێڕای بەخێرهێنان، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتگیرییەكی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی و خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا، دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە كونسولی گشتیی نوێی ئەمەریكا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دەستبەكاربوونی لە ئەركەكەیدا، داكۆكی لە پابەندیی وڵاتەكەی بە برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان كردەوە.
دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.