Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:26

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/8/2023  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆم توگێندهات وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق و كونسولى گشتييان له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ بۆ ڕێگريكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچه‌يى پێويسته‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێ هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه‌ به‌ر. هه‌رله‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه‌ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.