بەرپرسێكی ناوخۆیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بەهۆی خواردنی چێشتخانەیەك لە قەزای میقدادییە ، لە باكوری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە،دەیان حاڵەتی ژەهراویبوون تۆماركراوە .
لەوبارەیەوە حاتم تەمیمی، قائمقامی میقدادییە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، نەخۆشخانەی میقدادییە كە 35 كم لە باكووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە دوورە، زیاتر لە 30 حاڵەتی ژەهراویبوون لە ئەنجامی خواردنی خۆراك لە ڕێستۆرانتێكی قەزاكەدا پێگەیشتووە.
تەمیمی جەختیشی لەوە كردەوە كە 23 حاڵەتی ژەهراویبوونی سادە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، بەڵام هێشتا 7 كەس بەمەبەستی چارەسەركردن لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.
قائمقامی میقدادییە ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا بابەتەكە ناڕوونە و لەژێر لێكۆڵینەوەی تەندروستیدایە.
بەهۆی خواردنی چێشتخانەیەك 30 كەس ژەهراویبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.