Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:42

دهۆك.. گوژمەیەك بۆ دروستكردنی شەقام لە تەناهی خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك. بەپێی فەرمانە وەزارییەكە ئەو گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانە لە كەرتی(10 دلب) لە سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.