Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:23

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا.. وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەولێریش دەكات 

کوردستان TV
100%

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 23-8-2023 وەزیری دەرەوەی توركیا بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان تاوتوێی چەند دۆسیەیەك بكات، لەوانە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. 
رۆژی یەكشەممە 20-8-2023 ، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دوای سەردانی عێراق ،سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
هەروەها  وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە، هاكان فیدان لە رۆژانی بیست و دوو تا بیست و چواری ئابی ئەمساڵ سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات. 
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ھاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، بەسەردانێكی فەرمی كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت گەیشتە عێراق.
بڕیارە ھاكان فیدان دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكانی لە بەغدا، سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.