Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:29

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ زێی گه‌وره‌ له‌ خه‌بات خنكان

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێ هاووڵاتی دانیشتووی خه‌بات له‌ ئاوی زێی گه‌وره‌ له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات خنكان.

به‌رگریی شارستانی خه‌بات ڕایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ ته‌رمی هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه‌ له‌نێو ئاو ده‌ربهێنن.

ڕاشیگه‌یاند: سێ هاووڵاتییه‌كه‌ بریتین له‌، به‌ختیار كه‌ریم ته‌مه‌ن 28 ساڵ و كوڕه‌كه‌ی بنیامین به‌ختیار ته‌مه‌ن 6 ساڵ له‌گه‌ڵ كچێكی برایان به‌ناوی كه‌ژاڵ هه‌ژار كه‌ریم ته‌مه‌ن 17 ساڵ.

هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پشوو له‌ هه‌ولێره‌وه‌ چوونه‌ته‌ خه‌بات و سه‌ر ئاوی زێی گه‌وره‌.

سه‌باره‌ت چۆنییه‌تی خنكانیان، به‌رگریی شارستانی ڕایگه‌یاند: سەرەتا منداڵه‌كه‌ بنیامین کەوتۆتە ناو ئاوه‌وه‌، ئەوانی تر هەوڵیانداوە دەریبهێنن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا بەداخەوە هەرسێکیان خنکاون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توانیویانه‌ ته‌رمی هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه‌ له‌نێو ئاو ده‌ربهێنن و ئێستا تەرمەکان لە نەخۆشخانەی خەباتن.

له‌ هه‌شت مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا ئه‌مه‌ نۆیه‌مین حاڵه‌تی خنكان له‌ زێی گه‌وره‌ له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات ڕوو ده‌دات.

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/848525740003620/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.