Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:32

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ردوو وڵاتی عێراق و توركیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ چاوی كه‌وت به‌ ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراقدار وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌نداریان به‌‌ هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كرد، یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانیش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان دوای پشكنین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییانه‌ی كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی شوباتی ئه‌مساڵ زیانیان پێ گه‌یشتبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان عێراق و توركیا له‌ بواره‌كانی وزه‌ و نه‌وت و غاز و كاره‌با و وزه‌ نوێیه‌كان درا.

بڕیاریش درا لیژنه‌ی باڵای ئابووری عێراق – توركیا 19مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجام بدات كه‌ دواتر واده‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.