ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی8ی2023، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ، راگه‌یاندراوێكی عادل كه‌مال سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستانیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا عادل كه‌مال، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی و له‌ش رێكی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئێمه وه‌ك یه‌كێتییه‌كی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانین، بۆ هه‌موولایه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین، كاروچالاكییهكانمان له چوار چێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و له پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان، راپه‌رین، سۆران، زاخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
عادل كه‌مال ده‌شڵێت، له پالهوانێتییهكانماندا ته‌نها یاریزانانی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌توانن به‌شداربن، یاریزانانی دیكه له باشوور و ناوه‌راستی عێراق و یاخود ناوچه‌كانی دیكه ناتوانن به‌شداربن له كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌ر كاروچالاكییهك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی ئێمه ئه‌نجام بدرێت، په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كه‌ی ئێمه‌وه نییه و ڕازیش نابین به‌ناوی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
راگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.