Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:27

هاتووچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی لەسەر بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، بۆ زیاتر گرەنتیکردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران، چەند ڕێنماییەکی پێویستی لەبارەى بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بۆ شۆفێر و هاووڵاتییان بڵاو کردەوە و داوا دەکات هەموو لایەکی پێیەوە پابەند بن؛ لەو ڕێنماییەنەدا ئەم کارانە لەسەر هێڵە خێراکان قەدەغە کراون:
1- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.
2- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.
3- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەکان بەکار ببەن.
4- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.
5- ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.
6- ڕۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکوو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
7- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.
8- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
9- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.
10- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
11- لێدانی فووللایت.
12- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.