وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی داتا و ئه‌نجامی قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 28ی 8ی 2023 داتای دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە بەفەرمی دەدەینە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ساڵی ڕابردوو له ڕێكه‌وتی 6ی 9ی 2022 داتاکانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییمان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕایگه‌یاندبوو كه پێش کۆتاهاتنی ئەم مانگە، داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابییان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ڕێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مساڵی قوتابییان له پۆلی 12ی ئاماده‌یی بریتییه له 45.89%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.