سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل ڕاوێژكاری به‌رگریی شانشینی یه‌كگرتوو جه‌ختی كرده‌وه كه له هه‌وڵی دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی گۆشكراو به بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وا ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ تیم ڕاوێژکاری بەرگریی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه.
له دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنان و زیادکردنی فیرقەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی پلانی وەزارەت کرا و تەئکید لە بەردەوامیدان بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە تاوتوێ کرا.
فەریق روکن عیسا عوزێر ڕایگه‌یاند: پرۆسەی چاکسازی لەسەر بنەمای دروستکردنی هێزێکی نیشتیمانی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەیی دەستی پێ کردووە و چەندین قۆناغ و بەربەست تێپەڕێندراوە لە ئێستاشدا بەشێکی بەرچاو لە یەکە جیاوازەکان خراونەتە ژێر بڕیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە هەوڵ و کۆششی هەموولایەک لە هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ سەرخستنی ئامانجەکان لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانی گۆشکراو بە بیر و باوەرە نەتەوەییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.