Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:45

چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند (كاروان شه‌مسه‌دین) به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21-8-2023 لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی پارێزگای هه‌ولێر، چله‌ی ماته‌مینی بۆ هونه‌رمه‌ند (كاروان شه‌مسه‌دین ) ساز ده‌كات. 
هونه‌مه‌ند ناوی ته‌واوی (كاروان شه‌مسه‌دین عوسمان) ه‌" له‌ 1964/11/1 له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌" به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی (مشار) ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی مه‌خموره‌" له‌ عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه‌یه‌" قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌" ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانییه‌" له‌ 1983/10/1 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ به‌شانۆگه‌ری (سورمه‌خان) له‌نووسینی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و ده‌رهێنانی سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح" له‌ 1993/10/1 هاوسه‌رگیری كردووه‌ 2 كچ و 2 كوڕی هه‌یه‌، ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه‌:"
 (سورمه‌خان) (قه‌ڵای دم دم) (خانه‌دان) (خاتوو كڵاوزه‌ر) (تاپۆ حه‌قی چیه‌) (گوڵی نهێنی) (مۆڵه‌ت) (خوازبێنی) (پێكه‌نینی توڕه‌یی) (سێداره‌) (3 كه‌للـه‌ پوچ) ته‌لاری مه‌زن) (یۆلیۆس قه‌یسه‌ر) فرمێسك) (فیلمی سینه‌مایی – گه‌ڕه‌كی ده‌هۆڵه‌كان) (فیلمی سینه‌مایی – ئه‌مریكانۆ)( تاپۆ حه‌قی چییه‌) له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌.
 هونه‌رمه‌ند بواری شانۆ و دراما(كاروان شه‌مسه‌دین) له‌ 12-7-2023 له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.
 كۆڕه‌كه‌ له‌ كاتژمێر: 6ی ئێواره‌له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر _ گه‌ڕه‌كی ڕووناكی، به‌رێوه‌ ده‌چێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.