سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان و کونسوڵی گشتیی تازه‌ی ئه‌مریکا کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕا بوون کە داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 20ـی 08ـی 2023 پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد كه له جەنەراڵ ماتیۆ ماكفارلان فەرماندەی پێشوو و جەنەراڵ جۆول ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کونسوڵی گشتیی تازه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ جه‌نه‌راڵ ماكفارلان فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا دووپات كرده‌وه بۆ ڕۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ جه‌نه‌راڵ ماكفارلان خواست و به‌خێرهاتنى جەنەراڵ ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.
له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پڕۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.