شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌و گه‌رمایه‌ی ئێستای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن و كۆتایی به‌م گه‌رمایه‌ی هاوین دێت.
ریاز قوڕه‌یشی كه شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌م كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و به‌ڕێژه‌ی 4 پله‌ی سیلیزی كه‌م ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی گه‌یشتنی بای باكوری رۆژئاوا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كه‌شوهه‌وا ڕوو ده‌ده‌ن، ئیتر 50 پله‌ی سیلیزی له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق بوونی نامێنێ، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌نێوان 46 و 47 پله‌دا ده‌بێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌ندێ ناوچه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و كه‌مترین پله و له شوێنه هه‌ره گه‌رمه‌كان 4 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.