سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له دوو قۆڵه‌وه ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا و هه‌موو ئه‌و شوێنانه كێوماڵكران كه گومان ده‌كران تیرۆریستانی داعشیان تێدا هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌م لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەی (قەرەحەسەن - لەیلان) ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو قۆڵەوە بوو، قۆڵی یەکەم بە بەشداری سەرجەم یەکەکانی لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و گوندەکانی (جەوەڵ بۆر، چەمی زەنگەنە، قشڵاخی کۆن، خدر بەگ) و جوگرافیای سنوورەکەیان کێوماڵ کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: قۆڵی دووەمیش هێزەکانی لیوای 31ی فیرقەی/8ی سوپای عێراق لە بەنداوی شیرینەوە بە ئاڕاستەی (بەرزاییەکانی جەوەڵ بۆر، بەرەو ڕێگای سەرەکی کەرکووک - سلێمانی) کێو‌ماڵی ناوچەکەیان کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر بەردەوام بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تەواوی ئه‌و ناوچانه کێوماڵکران کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک ڕاڕەوێک بەکار بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.