Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:44

کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

کوردستان TV
100%

کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر لە میانی سەردانیکردنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرنامەی کاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەمریکایە، هەروەها کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ  یەکشەممە، 20ـی 08ـی 2023 سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا زەهرا جێگری کونسوڵی گشتیی،  نۆوا وودیویس بەرپرسی بەشی سیاسی لە کونسوڵگەری گشتیی ئەمریکا ئامادەبوون، سەفین دزەیی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەروەها ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو سوود و بەرژەوەندی هەردوولا.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی دوایین سەردانی خۆی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس ئەنحام دا، لەپێناو خسنەڕووی تێڕوانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ پرسەکان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان. هاوکات پوختەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان خستەڕوو.

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا کە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا سوپاسی سەفین دزەیی کرد و  ئاماژەی بەوە دا کە بەرنامەی کاری بریتییە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەرجەم بوارەکان، هەروەها جەختیشی کردەوە کە کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.